پرۆژەی رووناکی لە تەواوی قەزای خەبات و دەوروبەری جێبەجێکراوە، کێشەی پچڕانی کارەبا لە تەواوی سنوورەکەدا نەماوە.
ئەردەلان کاوێز، بەڕێوەبەری کارەبای خەبات رایگەیاند، تیمی رووناکی کارەکانی لە سنووری قەزای خەبات تەواو بووە، ئێستا تەواوی خەبات و دەوروبەری کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابینکراوە.
وتیشی، دوای تەواوبوونی کارەکانی تیمی رووناکی، زۆربەی هاووڵاتیان خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار کردووە، ئەو شوێنانەی کە پێشتر پێوەری زیرەکیان بۆ نەچووە، پێوستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای خەبات بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
شیاوی باسە لەماوەی ڕابردوو هاووڵاتیان بەهۆی کەمی کارەبا ناڕەزاییان دەردەبڕی، بەڵام ئێستا تەواوی سنوورەکە کارەبای 24 کاژمێری بۆ دابینکراوە بە نرخی پاڵپشتی کراوی حکومەت و بەپێی بەکارهێنان.

