zagros news agency

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ژمارەیەک پۆلیس کوژران و بریندار بوون

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ئیزمیر، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو پۆلیس کوژران.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2025، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شارۆچکەی باڵچۆڤای ئیزمیر، دوو پۆلیس کوژران و دووی دیکە بە سەختی بریندار بوون. هێرشەکە لەلایەن مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵیەوە بە چەک ئەنجامدراوە.
میدیاکان ڕایانگەیاند، هێرشەکە کراوەتە سەر بنکەی پۆلیسی ساڵح ئیشگۆرەن لە شارۆچکەی باڵچۆڤا. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و هێرشکارەکەش دەستگیر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەستەی مرۆڤ چ جۆرە بەردێک دروست دەکات؟

یاسین

دادوەرێکی واشنتن: دۆناڵد ترەمپ بەنایاسایی کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە

دڵشاد

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: چانسی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری لە ئوردنەوە بۆ وڵاتەکەیان کەمە

یاسین