عیرفان عەلی کاتیا، بەڕێوەبەری دەزگای بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە هەرێمی پەنجابی پاکستان، ڕایگەیاند کە بەهۆی بەردەوامیی لافاوەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٢٢ هەزار کەس لە ناوچەی جەلالپوور پیروالا ماڵەکانیان بەجێهێشتووە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵو، کاتیا ئەوەشی خستەڕوو لە مانگی ڕابردووەوە بەهۆی لافاوەوە ٢.٢ ملیۆن کەس ئاوارە بوون و زیاتر لە ٣ هەزار و ٩٠٠ گوند لە هەرێمی پەنجاب ژێرئاو کەوتوون.
هەر لە مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا، لانیکەم ٦١ کەس لە ئەنجامی لافاوەکاندا لە پاکستان گیانیان لەدەست داوە.
دەزگای بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پاکستان ڕایگەیاندووە لە دەستپێکی بارانە وەرزییەکانەوە لە ٢٦ی حوزەیران، ژمارەی قوربانییانی لافاو لە سەرتاسەری وڵاتدا گەیشتووەتە ٩١٠ کەس.

