zagros news agency

بڕیاردرا گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بکرێت

 

بڕیاردرا گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران لە عێراق خەرج بکرێت، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ به‌غدا، ئاشکرای دەکات، بەشی هه‌رێمی كوردستانی تێدابێت.

‎ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق، رایگەیاند،”سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیاران.”

‎فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕاگەیاند: ” سەردانی وەزیری بازرگانی فیدڕاڵم کردووە بەڵێنی بەمن داوە لەو 500ملیاره بەشی پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بدرێت.”

 

هەواڵی پەیوەندیدار

‎كلارا عودیشۆ: بڕیاری دادگایی فیدرالی دژی مافەكانی كەمە نەتەوەیەكان بوو

گوران

شاندێکی پارتی و مالیکی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تاوتوێ دەکەن

یاسین

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەڵاح