ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له بابه‌تی هاتنی مووچه ده‌كات له‌به‌غداوه و ده‌ڵێت: “عێراق ترسی له‌كاردانه‌وه‌ی پارتی هه‌یه به‌تایبه‌ت بایكۆتی هه‌ڵبژاردن”.
شێروان دووبه‌ردانی، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس، ئه‌مرۆ 15ی9ی2025 گوتی: “به‌داخه‌وه له‌به‌غداوه یاری به‌هه‌ستی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، به‌پاساوی جیاواز مووچه نانێرێن، رۆژێك ده‌ڵێن نه‌وت ناڕوات، رۆژێك ده‌ڵێن پاره‌ی داهات كه‌مه، رۆژێك ده‌ڵێن هه‌رێم پابه‌ندی رێكه‌وتن نییه، حاڵه‌تی ده‌روونی خه‌ڵكیان نیگه‌رانكردووه، ئه‌سڵه‌ن حكوومه‌تی عێراق نازانم بۆ په‌نای بردوه‌ته‌وه به‌ر ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له بابه‌تی رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه نییه، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه زیاتر شرۆڤه‌یه و شیكردنه‌وه‌یه له‌رووی ئیدارییه‌وه، به‌ڵام پرسی هه‌ولێرو به‌غدا بڕیاری دادگای فیدرالی هه‌یه، ئه‌سڵه‌ن پێویستی نه‌ده‌كرد ئه‌و پرسه بچێته ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، چونكه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی، خۆی راویژكاری یاسایی هه‌یه”.
گوتیشی: “ئه‌وه‌ی عێراق ده‌یكات كات ده‌كوژێت تا بگه‌ینه ئاستێك له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ چه‌ند پاره‌یه‌كی كه‌م بنێرێن، یان ئێستا له‌ترسی كاردانه‌وه‌ی پارتی كه بۆ ئه‌وه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن نه‌كات به‌شێك له موچه بنێرێن پێش هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه،چونكه 6 مانگه دوو موچه هاتووه ئیستاش ئه‌و 3 مانگه ته‌واوبێت و مووچه‌یه‌ك بێت ئه‌وه كه‌ی قابیلی قبوڵه؟”.

