zagros news agency

ئەحمەد شەرع: واشنتن دەتوانێت کوردەکان تێکەڵی سوپای سووریا بکاتەوە

 

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل بگەڕێتەوە پێش 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، جەختیشی کردەوە، لەبەرژەوەندی هیچ کەسێک نییە سووریا بگەڕێتەوە دۆخی پێشتری.

ئەحمەد شەرع، لە پەراوێزی 80مین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەکرد، “پێویستە بگەڕێتەوە پێش 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئێمە گوتومانە نابینە سەرچاوەی مەترسیی و هەڕەشە لەسەر هیچ لایەک”.

سەبارەت بە پرسی کورد لە سووریا شەرع گوتی: واشنتن دەتوانێت هاوکاریی کوردەکان بکات لەسەر تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ هێزەکانی سوپای سووریا.”

شەرع ئاماژەی بەوەش کرد، سووریا دەیەوێت یەک مەودای لەگەڵ هەموو لایەک هەبێت، لە بەرژەوەندی کەسدا نییە سووریا بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی.

جەختیشی کردەوە کە “سەرکەوتنی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل ڕێگە خۆش دەکات بۆ ڕێککەوتنی دیکە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە ناوچەکەدا.”

سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆ، ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند، سەقامگیری سووریا پەیوەستە بە یەکڕیزی وڵاتەکەیەوە و هەر هەوڵێک بۆ دابەشبوون، ململانێی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، “هەر قسەیەک لەسەر دابەشکردنی سووریا، پێش هەموو شتێک زیان بە سووریا دەگەیەنێت و وڵاتانی دراوسێش بەتایبەت تورکیا و عێراق.”

لەباسی دۆخی سووریا ڕایگەیاند، لەوکاتەوە سووریا ئازاد کراوە ملیۆنێک سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکە، هەروەها هەناردەی ماددەی هۆشبەری کەپتاگۆن بە ڕێژەی لە 90% کەمبووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆری ئاوی ئیفرازی هەولێر چاککرایەوە

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

مامۆستا ئه‌نوه‌ر سیوه‌یلى بەربژێرى ژماره‌ ١٠: پارتی ده‌یه‌وێت خزمه‌تی سلێمانی بكات و چاوه‌رانی هیمه‌تی خه‌ڵكه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی

یاسین