ئهمهش دهقی پیرۆزبایینامهكهیه:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەنگی کوردستان :
بە بۆنەی (62)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازی لە کاروانی ڕاگەیاندنی کوردستاندا هەیە و وەک ئیزگەیەکی دێرین و دەنگی شۆڕش و داستان و نەبەردییەکانی پێشمەرگەی کوردستان، خاوەنی پێگەیەکی سەنگین و ڕێزلێگیراوە.
دەستخۆشی لە تەواوی کارمەندەکانتان دەکەم و هیوادارم هەمیشە لە پێشکەوتنی بەردەوام و پێشەنگیدابن لە پێناو گەیاندنی ڕاستیەکان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەریی و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان .
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2025/9/28

