به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كابینه‌ی نۆیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، كوردستانی بردوه‌ته‌وه قۆناغێكی زۆر گرنگ، به‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك سه‌ركه‌وت و رێككه‌وتنی نه‌وتی كرا و ئاوه‌دانی كه‌وته‌وه كوردستان، ئه‌وه‌ی ئاسته‌م بوو سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌هێشتووه.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، بۆ زاگرۆس گوتی: “پارتی ده‌چێته قۆناغی گرنگی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه و پارتی به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه لهمهیدانهكهیه، پارتی بهگهرموگوری و به‌هێزه‌وه ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه”.
له‌باره‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، كانه‌بی ده‌ڵێت: “مه‌سروور بارزانی، كوردستانی گه‌یاندوه‌ته‌وه كه‌ناری ئارام رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا دواجار سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بوو و ویستی مه‌سروور بارزانی بوو به‌وه‌ی به‌خۆراگری بچینه گفتووگۆ و ئێستاش بۆ یه‌كه‌م جاره له كابینه‌ی نۆیه‌م دووباره نه‌وتی كوردستان چوه‌ته‌وه سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان، خۆراگری مه‌سروور بارزانی وای كردووه كه ئاستی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌پرسی كاره‌با و (هه‌ژماری من) كراوه، بێ وێنه بووه، ته‌نانه‌ت له ئاستی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستخۆشی له كاره‌بای 24 كاتژمێری كاره‌بای كوردستان كراوه.
گوتیشێ: “له ئاستی به‌رپرسیاره‌تی قۆناغه‌كه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو نه‌رمیه‌كی نواندووه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و ده‌بێت حزبه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م قۆناغه هه‌ڵبگرن، هاوشێوه‌ی پارتی بهرپرسیارایانه بێنه مه‌یدانه‌وه به‌تایبه‌ت پێكهێنانی حكوومه‌ت و ده‌بێت لایه‌نه‌كان خه‌م خۆرانه بیربكه‌نه‌وه و هه‌رچی زووه په‌رله‌مان دانیشتنی خۆی بكات و كاربكرێت له‌سه‌ر پێكهێنانی كابنیه‌ی دهیهكهم.

