سەرچاوەیەکی باڵای بزوتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، بزوتنەوەکە بڕیاریداوە لە قۆناغی راگوزەر بەشداریی ئیدارەدانی کەرتی غەززە نەکات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە؛ پرسی ئیدارەدانی غەززە لەدوای ئاگربەست و لە قۆناغی راگوزەر یەکلایی بووەتەوە، حەماس بەشداریی تێدا ناکات بەڵام ئەمەش بە مانای لاوازبوونی رۆڵی بزوتنەوەکە نییە، چونکە حەماس هەڵقوڵاوی دۆزی فەڵەستینە.
ئاماژەی بەوەشداوە؛ سبەینێ حەماس بەشداریی لوتکەی شەرم شێخ بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ بۆ پرسی ئاگربەستی غەززە ناکات.
لە سێیەم رۆژی ئاگربەستی غەززە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختیکردەوە؛ دوای ئەوەی بارمتەکان ئازادکران، سوپای ئیسرائیل هەموو تونێلەکانی حەماس لە غەززە لەناودەبات.
کاتز ئاماژەی بەوەشدا؛ ئاڵنگاری بەردەم ئیسرائیل لەناوبردنی تونێلەکانی حەماسە تا جارێکی دیکە بەکارنهێرێنەوە،دوای ئەوەی بارمتەکانیشیان گەڕاندەوە فەرمان بە سوپا کراوە هەموو تونێلەکان خاپوور بکەن، هەرچەندە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەشێکی گەورەی تونێلەکانیان لەناوبردووە.
هەواڵی داهاتوو

