zagros news agency

بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کەرنەڤاڵی پشتیوانی له پارتی لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو

 

بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵی پشتیوانی له پارتی لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوتارێکدا رایگەیاند: کێشەکانی ئەمڕۆی نێوان هەرێم و بەغدا زۆربەی لەسەر جێبەجێ نەکردنی دەستووره. له قۆناغی ئێستا دەبێت دەستووری جێبەجێ بکرێت.

نێچیرڤان بارزانی گوتی: دەمانەوێت دەنگی پارتی بگەیەنینه ملیۆنێک دەنگ. لەپێناو کوردستانێکی بەهێز دەبێت پارتی بەهێزەوه بۆ بەغدا بنێرین. جەماوەری پارتی ئەگەر بیەوێت هیچ شتێک مەحاڵ نییه. خەباتی جەماوەری پارتی له خەباتی پێشمەرگه کەمتر نییه.

نێچیرڤان بارزانی جەختیشی کردەوه: پارتی له هەر شوێنێک بێت ئاوەدانی هەیه. هیچ حزبێک له کوردستان رکابەری پارتی نییه. ئەوەی پارتی له هەولێر کردوویەتی جێگەی شانازییه بۆ هەموو کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا: ئەوەی له رابردوو حکوومەت کردوویەتی بەراورد بەوەی له داهاتوو دەیکات هیچ نییه. ئەو ئاسایشەی له هەرێم هەیه سەرچاوەکەی بیر و هزری پارتییه. ناسنامەی پارتی کوردستانییه و کارەکانمان ئاوەدانییه. پارتی سەنتەری پرسی کورده له هەر شوێنێک. پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێز دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی روونیشی کردەوه: داهاتووی پارتی و وڵات لەدەست گەنجان دایه. لەگەڵ هەموو فراکسیۆنه کوردستانییەکان له بەغدا داوای یەکڕیزی دەکەین. دەنگدان به پارتی دەنگدانه به سەقامگیری و ئاشتی و پێشکەوتن. بەغدا قووڵایی ستراتیژیی ئێمەیه.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینریکی: پاریس لە یاریزانەکان گرنگترە

یاسین

بەشێکی رێگەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی دەکرێتەوە

سەڵاح

شوان محمد: رژێمەکانی عێراق ویستیان کورد بسرنەوە بەلام هەموویان سرانەوە کورد هەر بە سەر بەرزی مایەوە

دڵشاد