zagros news agency

شاندێکی باڵای هاوبەشی سەربازی و ئەمنی عێراق گەیشتە هەولێر

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.10.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس و فەرماندەى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و  ژمارەیەكی تر لە ئەفسەر و پلەداران، لە فڕۆکە خانەى نێودەوڵەتى هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی  بە سەرۆكایەتی فەریق روکن عەبدولئەمیر  یاڕەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کرد.

بڕیارە شاندەکە لەماوەی سەردانیان بۆ هەولێری پایتەخت ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ، لەگەڵ سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی کوردستان ، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.

No photo description available.

May be an image of ‎text that says '‎אאחום‎'‎

No photo description available.

May be an image of text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: سه‌رۆكی حكوومه‌ت لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە بڕیارێك لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی عەنكاوە دەدات

یاسین

دادگای عێراق سزای 10 ساڵی بەسەر دوو بەڕێوەبەری تێوەگلاو لە دزی سەدەدا سەپاند

سەڵاح

هێزەکانی ئاسایشی سووریا قەدەغەی هاتووچۆیان لە حومس درێژ کردەوە

سەڵاح