ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی 10ی 2025، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له قه‌زای مه‌یموونه‌ی سه‌ر به پارێزگای میسان، شه‌ڕ له‌نێوان دوو لایه‌نی هۆزی حه‌ریشیین به‌هۆی ناكۆكییان له‌سه‌ر محاویله‌یه‌كی كاره‌باوه ڕووی دا و سه‌رئه‌نجام گه‌نجێك كوژرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دوای ڕووداوه‌كه ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌یان گه‌یاندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی پزیكی دادی پارێزگاكه و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه رووداوه‌كانی كوشتن له باشووری عێراق زیادیان كردووه.

