نووسهرێك لهشاری كهلاری ئاماژه بهوه دهكات كه زۆرجار بیریان لە بەدیل بۆ هێزی یەکەمی ئەم دەڤەرانە کردووەتەوە لەوانە دەنگدەران لەساڵی ٢٠٠٩ باڵانسی دەنگی گۆڕانی بەرزکردەوە و کردی بەیەکەم لیست و هێز لەم سنورە، بەڵام بەهۆی لاوازیانەوە دەنگدەر بێ ئومێدبوون و پشتیان لەگۆڕان کرد.
ڕێبوار مصطفی كورده بۆ زاگرۆس گوتی: “دواتر هەندێک لەو دەنگدەرانە بڕوایان وابوو باڵانسی نەوەی نوێ لەم سنورە بەرزبکەنەوە ئەوەیشیان کردو و دیسان ئەوانیش متمانەی دەنگدەرانیان لەدەستدا!بۆ دوا دەرفەت باڵانسی یەکێتی لەم سنورە بەرزیان کردەوە و کردیانەوە بەهێزی یەکەم، کەچی بەهۆی بێ متمانەتی و نەبوونی بەڵێن و کار و پرۆژەی خزمەت و ڕووداوەکانی ئەم دوایەی سلێمانی! ئیتر دەنگدەران بەتەواوەتی بێ ئومێدبوونە و لەم هەڵبژاردنە یەکێتی باجەکەی دەدەن!
ئهوهشی خستهروو: لەو خزمەتە زۆرە و ئاوەدانی و پێشکەشکردنی پرۆژە و بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانیان بەدەنگدەران و تەواوی هاوڵاتیانی کوردستان، دەنگدەران لە کوچە و کۆڵان باس لەوە دەکەن چیتر کاتی ئەوە هاتووە بەدیلی ڕاستەقینە بۆ ئەم سنورە هەڵبژێرن و پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن بەو هێزەی کە تەواوی خزمەت و کارنامەی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بهێنێتە ئێرە و چیتر لەشارەکانی تر دوانەکەوێت و لەڕاستەقینەی ژیاندا درێژە بەژیان بدرێت.

