zagros news agency

لاپۆرتا؛ لامین یاماڵ باشترین یاریزانە لە جیهاندا

 

لە نوێترین لێدوانیدا خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بۆ ڕادیۆی کەتەلۆنیا چەند بابەتێکی نوێی خستەڕوو دەربارەی بارسێلۆنا و وەسفی ئاستی لامین یەماڵی کرد و دەربارەی متمانەی خۆی بە هانزی فلیک قسەی کرد،کە لامین یاماڵیشی بەباشترین یاریزانی جیهان وەسف کرد.

 

لاپۆرتا دەربارەی لامین وتی؛ لامین لەم تەمەنەیدا،کە 18 ساڵە هەم چێژ لەژیانی تایبەتی خۆی وەردەگرێت و هەم ئاستێکی بەرز لەنێو یاریگادا پێشکەش دەکات ئەو باشترین یاریزانی جیهانە،سەبارەت بە ئەو قسانەی دەکرێت دەربارەی ئافرەتانی دەوروبەری لامین ئەمە ژیانی تایبەتی خۆیەتی هیچ پەیوەندیەکی بەئێمەوە نییە،تەنانەت لەکاتی کۆتایی هاتنی پەیوەندیەکەشی لەگەڵ هەر کەسێک ئێمە قسەی تێدا ناکەین.

 

 

سەبارەت بە هانزی فلیکی ڕاهێنەری بارسێلۆنا خوان لاپۆرتا وتی؛فلیک ڕاهێنەرێکی گەورەیە،ئێمە گرێبەستێک هەیە لەنێوانماندا و ڕێز لەو گرێبەستە دەگرین،من متمانەی تەواوم هەیە بەو ڕاهێنەرە و دەتوانێت لە داهاتوودا زیاتر یانەکەمان بەرەو پێشەوە ببات.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیمامئۆغڵو: تورکیا دەمیرتاش وەک کارتێکی فشار بەکار دەهێنێت

یاسین

پارێزگای هەولێر: چوار پارکی گەورە لە بواری جێبەجێکردندان و ئەمساڵ تەواو دەکرێن

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین