وەزارەتی دارایی عێراق تانە لە ماددەی چوارەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە دەدات کە دەرماڵەی مامۆستایانی لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار زیاد كردووە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی وەزارەتەكە نێردراوە، ئاماژە بە تانەدان لە زیادكردنی دەرماڵەی مامۆستایان دراوە.
لە دانیشتنی 25ی ئابی 2025 ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای وەزارەتی پەروەردە، ژمارە 22ـی ساڵی 2011 پەسەند کرا و گۆڕانکاریی لە ژمارەیەک ماددەی یاساکەدا كرا و دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایانی کەرتی پەروەردەی لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار زیاد کرد.

