مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە و ڕایگەیاند، پێشوازیمان لە بەڕێز عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و دۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانمان تاوتوێ کرد.
باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردن ببێتە هۆی ئارامیی و سەقامگیریی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان .
دووپاتمان کردەوە کە ئەوەی بە لای هەرێمی کوردستانەوە گرنگە ، کارنامە و بەرنامەی حکومەتی نوێی عێراق و پابەندبوونیەتی بە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ .
هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت جەختمان کردەوە کە لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، هەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم هاتووەتە ئاراوە.

