ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـ11-2025، وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای لە پەروەردەی پارێزگای ئەنبار کرد بەشێوەیەکی کاتی دوو قوتابخانە دابخەن، ئەمەش دوای زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی ئەنفلۆنزا لەنێو قوتابیاندا.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، داوای لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ئەنبار کردووە دوو قوتابخانە دابخەن، کە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا بە خێرایی تێیدا لە نێو قوتابیاندا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی و ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە لە قوتابخانەکاندا.


