هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت
له لێدوانێكی تایبه‌تدا كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ حه‌جی 2026 ناویان له تیروپشكی حاجیان ده‌رچووه به زووترین كات تاوه‌كوو رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 27/11/2025 سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
كاروان ستونی هه‌روه‌ها گوتی ماوه‌ی زیاتر له 10 رۆژ ته‌رخان كراوه به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان و له ئێستادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه و هه‌موو نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگاكانی ( هه ولێر – سلێمانی – دهۆك – هه‌ڵه‌بجه)، و له ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ( سۆران – گه‌رمیان – زاخۆ – راپه‌رین)، رۆژانی شه‌ممه‌یش به بێ گوێدانه پشوو كارده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان.
كاروان ستونی گوته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت چونكه ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه ئێمه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌مان ئاگادار كردووته‌وه و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش به‌رده‌وام ئاگاداریمان بڵاوكردووته‌وه.
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانیش كاروان ستونی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه پێویسته له كاتی سه‌ردانكردنی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه پاسپۆرتی ئه‌سلییان له‌گه‌ڵدا بێت له‌گه‌ڵ كۆپییه‌ك له پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری به شێوه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ له لایه‌ك لاپه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ تێچووی حه‌ج كه بڕه‌كه‌ی حه‌وت ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناره (7.100.000).

