ئەمڕۆ سێشەممە، دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەی ئەو پزیشکە دەرکرد کە ساڵی ڕابردوو چوار ئەندامی خێزانی هاوژینەکەی کوشت.
بەپێی بڕیارەکەی دادگە کە ئەمڕۆ (٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) دەرچووە، سزای توند بەسەر تۆمەتبار (د. سیروان مەحموود)دا سەپێندراوە، کە بریتییە لە سزای “لەسێدارەدان” و “دوو جار زیندانیکردنی هەتاهەتایی”.
پاش بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگەیی و خستنەڕووی بەڵگەکان، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر تاوانبارەکەی بە ئەنجامدانی کوشتنی بەکۆمەڵ تۆمەتبار کرد.
ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەرواری ١٣ی ئاداری ٢٠٢٤، کاتێک ناوبراو لە شاری هەولێر، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵی خەزوری کرد و لە ئەنجامدا هەر یەکە لە (هاوژینەکەی، خەزوور، خەسوو و خوشکی هاوژینەکەی) کوشت.

