zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ رێکاری توند بەرامبەر هاوردەکاران و فرۆشیارانی یارییە ئاگرینەکان دەگرێتەبەر

 

ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق گرتنەبەری چەند رێکارێکی خۆپارێزیی بۆ چاودێریکردنی هاوردەکاران و فرۆشیارانی یارییە ئاگرینەکان راگەیاند، هاوكات جەختی لە دانانی پلانێکی ئەمنی کردەوە بۆ رێگریگریکردن لە بەکارهێنانیان لە کاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا.

 

عەقید عەباس بەهادلی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: “دیاردەی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان و تەقەمەنییەکان لە ناو شارەکاندا، بەتایبەت لە بۆنە و جەژنەکاندا، دیاردەیەکی نا شارستانییە؛ چونکە مەترسی و کاریگەری خراپی هەیە و دەبێتە هۆی برینداربوون و زیانگەیاندن بە هاووڵاتییان.

روونی کردەوه: وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، چاودێری وردی هاوردەکار و فرۆشیاران دەکات و بەپێی یاسا سەرپێچیکاران دەستگیر دەکات.

 

بەهادلی ئاشکرای کرد: رێکارەکانی وەزارەت لەم ساڵەدا بووەتە هۆی دەستگیرکردنی ٢١٨ سەرپێچیکار (هاوردەکار و فرۆشیار) لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق، کە رێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر گیراوەتە بەر.

 

راشیگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی داوە بە فەرماندەییەکانی پۆلیس بۆ دانانی پلانێکی تۆکمە بە مەبەستی رێگریکردن لەم دیاردەیە لە کاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک: ئێمە دڵخۆشین کە جاڤی گەڕایەوە

یاسین

راگه‌یندراوێك له‌ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند

سەڵاح