ئەمڕۆ چوارشەممە 17-12-2025
کەش /ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور ر هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم لە هەندێ کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان هەیە لەگەڵ ئەگەری بەفرێکی کەم لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریە بەرزەکان.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ڕاپەرین خێرایی با هەندی کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (2- 4) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / (7-9) کم .
سبەى پێنجشەممە 18-12-2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە ناوچەشاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10– 20) کم/ک. لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ڕاپەرین خێرایی با هەندی جار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ :13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
17 – 12- 2025


