وەزارەتی دارایی و ئابووری له ڕاگهیهنراوێكدا رایگهیاند، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ( ٢٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە ( ٣١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
وهزارهتی تێبینییهكی دا و دهڵێت، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.


