ساڵانە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوی سووتانەوە گیان لەدەست دەدەن. عەلیڕەزا جەلالی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پاڵپشتیی سووتاوان، سەبارەت بە ئاماری لەڕادەبەدەری سووتان لەو وڵاتەدا ڕایگەیاند ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس بە ڕووداوی جیاواز دەسووتێن و لەو ڕێژەیە تەنیا ١٠٪یان سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن.
لە لایەکیش، دۆخی نەخۆشخانە حکوومییەکان بۆ خزمەتگوزاریی ڕووداوی سووتان خراپە، بە شێوەیەک تەنانەت یەک قەرەوێڵەی ستانداردیش بۆ نەخۆشی سووتاو دەستناکەوێت. مستەفا دەمەردەیی، سەرۆکی نەخۆشخانەی موتەهەری بۆ سووتان، ڕایگەیاند تێچووی نەخۆشخانەی ئەهلی بۆ خەواندنی نەخۆشێک زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن تومەنە. گوتیشی لە سەرانسەری ئێران پێویستیان بە زیاتر لە ١٢٠٠ قەرەوێڵەی تایبەت بە نەخۆشی سووتاو هەیە.
هاوکات، بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستیی، ڕێژەی سووتانەکان لە ئێران زیاتر لە ٨ هێندەی ئەو ڕێژەیەیە لە هەموو جیهاندا.
هەواڵی داهاتوو

