zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/11, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لە بارەی ڕۆڵی کارای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بواری یاسادانان و چاودێریی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق کرا .

سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی بپشتیوانیی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران وەک دەسەڵاتی یاسادانان، جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووری هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هانسی فلیک پەنادەباتە هەمان ڕێچکەی چاڤی هێرناندێز

یاسین

لە عێراق زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە

سەڵاح

لە ئێران سەرما و کەمبوونی وزە بەشێکی زۆری خوێندنگەکانی داخست

یاسین