zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ بۆردومانکردنی ئێران رەتدەکاتەوه

 

چوارچێوەی هەماهەنگی رەتیکردەوە خاکی عێراق بکرێتە بنکەیەک بۆ بەئامانجگرتنی هەر وڵاتێک، بەتایبەتی ئێران.

 

چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیمانەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە رەتکردنەوەی توندی خۆی دەکاتەوە بۆ بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک شوێنێک بۆ دەستدرێژیکردنەسەر هەر وڵاتێک، بەتایبەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ چونکە ئەمە پێشێلکارییەکی روونی سەروەریی عێراقە و پەلکێشکردنیەتی بۆ ناو ململانێ گەلێک کە خزمەت بە ئاسایش و بەرژەوەندیی گەلەکەی ناکات.”

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە ناوچەکە بەرگەی ململانێی سەربازیی نوێ ناگرێت، بەتایبەت لە سایەی ئاڵنگارییه ئابوورییەکان و دابەزینی نرخی نەوت، کە بارگرانیی سەر گەلانی ناوچەکە دوو هێندە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەنبار بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا دوو قوتابخانە داخرا

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە ڕێککەوتننامەی سێ لایەنە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. لە یاریێکی دراماتیکی نیۆکاسل لیڤەرپوولی ڕاگرت و چێڵسیش بردیەوە

یاسین