zagros news agency

بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی بۆ گەڕایەوە

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی هەواڵێکی دڵخۆشکەری دایە هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا،کە گەڕانەوەی ڕافینیای ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەکەیە و بە ئەگەری زۆریشەوە بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر سلاڤیا براگی چیکی ئامادە دەبێت.

ڕافینیا دیاس لە پێش یاری ڕابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە لالیگا بەهۆی هەبوونی ئازاری ماسوولکەکانی لەپێکهاتەی بارسێلۆنا دوورخرایەوە،کە بارسێلۆنا یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک دۆڕاند.

ڕافینیا ئەم وەرزە لەگەڵ بارسێلۆنا وەکو کاریگەرترین یاریزانی تیپە دەبیندرێت و وەرزی ڕابردووش هەموو جیهان شایەتی نایابی یاریزانەکەیان دەدا،کە وەک باشترین یاریزانی جیهان دەیانبینی لەدوای عوسمان دێمبیلێ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری کارەبا بڕیارێکی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگەی دا

سەڵاح

وەزارەتی كارەبا: پێدانی کارەبای نیشتمانی گەیشتە 20 کاتژمێر و ئەمڕۆ 90%ی مۆلیدە ئەهلییەکان کوژاونەتەوە

سەڵاح

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کتێبخانە و ئەرشیڤی مامۆستا عەزیز گەردی کڕییەوە

یاسین