zagros news agency

ئێران داوای ڕوون‌کردنەوەی هەڵوێستی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەکات

 

تاران ڕایگەیاند پێویستە ئاژانسی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆی بەرانبەر هێرشی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕوون بکاتەوە.

محەممەد ئیسلامی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر قسەکانی ڕافائێل گرۆسی سەبارەت بە چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند: لە نامەیەکدا داوایان لە ئاژانس کردووە هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بۆمبابارانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان ڕوون بکاتەوە و ڕێکاری نوێ بۆ پشکنینی شوێنە زیانلێکەوتووەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ژینگەییەکان دابڕێژێت. بەڕێوەبەری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی گوتی: تەنیا پشکنین بۆ ئەو دامەزراوانە کراوە کە زیانیان پێ نەگەیشتووە و ئێستا چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی لە ئێران نەماون. هاوکات سەبارەت بە یەکەی دووەم و سێیەمی وێستگە ئەتۆمییەکانی بووشەهر، ئاماژەی بە بەردەوامیی هاوکارییەکانیان لە ئاستێکی باشدا لەگەڵ ڕووسیا کرد.

لەلایەکی دیکەوە ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، سەبارەت بە بەربەستەکانی چاودێریکردنی دامەزراوە سەرەکییەکانی ئێران (لەوانەش نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان کە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆمباباران کران) و نادیاربوونی ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەو شوێنانەدا ڕایگەیاند: ناکرێت دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت؛ ئەگەرنا ناچارن ئێران وەک پێشێلکاری ڕێککەوتنەکان بناسێنن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی گوشارە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان بۆ سەر ئێران زیاتر ببن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەڕی گەورەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا دەستی پێكرد

سەڵاح

هێلین شەهید شەوکەت: وەک بەربژێرەکا پارتی دێ بەرەڤانیێ ژ ماڤێن کەسوکارێن شەهیدا و پێشمەرگەی کەم

یاسین

ئیسرائیل گوندەکانی حەما و حومسی کردە ئامانج

سەڵاح