zagros news agency

عێراقچی گەیشتە ئیستانبوڵ

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە ئیستانبوڵ و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی ناوچەییی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە پێشوازیی لێ کرا.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە عێراقچی لەم سەردانە یەک ڕۆژەیەدا لەگەڵ هاوتا تورکیایییەکەی خۆی سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆ دەکات و لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش کۆ دەبێتەوە.

سەردانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن توندتر بوونەتەوە و تورکیا و دراوسێکانی دیکەی ئێران لە هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکەدا نیگەرانن.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا دوێنێ لە زاری سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە بڵاوی کردەوە لە میانەی سەردانەکەی عێراقچیدا، تورکیا پێشنیاز دەکات نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن بکات.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران و هەڕەشەی ئەمریکا بۆ دەستێوەردانی سەربازی، تورکیا هەمیشە دژایەتیی خۆی بۆ هەر چەشنە هێرش و هەڵمەتێکی لەو شێوەیە دووپات کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی ڕیال مەدرید بەنیازی دوو گرێبەستی هاوینەیە

یاسین

لە پریمەرلیگی ئینگلتەڕادا،دێربی شاری مانچستەر بەڕێوەدەچێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاريی وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

یاسین