لە چوارچێوەی کەمپەینی کۆکردنەوە و گەیاندنی پێداویستی و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خوشک برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆڤایەتی، کۆمپانیای زۆم کاروانێکی هاوکاری کە پێکهاتبوو لە (2000) سەبەتەی ئامادەکراو لە بەرهەمەکانی بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکرد، کە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی جێبەجێ دەکرێت.










