سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-2-2026، ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە ڕێگەی بۆسەیەکەوە لە سەنتەری شارەکە، سێ ئافرەتی ئێرانییان دەستگیر کردووە کە ماددەی هۆشبەریان پێ بووە.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە؛ هێزە ئەمنییەکە لە “شەقامی بەغدا” لە سەنتەری بەسرە، توانیویانە ئەو سێ ئافرەتە دەستگیر بکەن کە لە پارێزگای واستەوە هاتبوون.
ئاشکراشی کرد کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە نیو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری “کریستاڵ”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ لێکۆڵینەوە.

