وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ژان نۆێل بارۆ، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە هەولێر.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ بەرپرسه باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بارۆ پێش هەولێر سەردانی بەغدای کردبوو و لەگەڵ فوئاد حوسێن و سوودانی کۆببۆوە.
پێش گەیشتنی، بارۆ جەختی کردەوە کە ئەو سەقامگیرییەی لە عێراق بەدیهاتووە دەبێت بپارێزرێت بێ گوێدانە بارودۆخی ناوچەکە، چونکە ئەم سەقامگیرییە پێویستییەکی سەرەکییە بۆ بوژانەوەی وڵات و سەرچاوەی ئومێدە، هاوکات هیوای خواست عێراق بەردەوام بێت لەسەر ئەم ڕێڕەوە و ڕووبەڕووی تەحەدییەکان ببێتەوە.

