بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆی سەراسەریی ئەڵمان “دویچلاند فۆنک”، حزبی سۆسیالدیموکراتی ئەڵمان (SPD) داوای ئەوەی کردووە ئەڵمان و یەکێتیی ئەورووپا پەیوەندییان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووبارە پێناسە بکەن.
لە بەڵگەنامەیەکدا کە بڕیارە یەکشەممە ٨ فەبریوەریی ٢٠٢٦ لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی SPD پەسەند بکرێت، هاتووە سیاستەکانی دونالد ترەمپ وەک سەرۆککۆماری ئەمریکا، گومان لە “قابلمتمانەبوونی” ئەم حکوومەتە وەک هاوپەیمانێکی نێودەوڵەتی دروست کردووە.
لارس کلینگبایل، سەرۆکی SPD، لە وتووێژێکدا جەختی کردەوە دووربوونەوەی ترەمپ لە پەیمانەکان و هاوپەیمانییەکان “ڕاستییەکە”. کلینگبایل گوت ئەورووپا دەبێت لەلایەکەوە پێشنیاری هاوبەشی بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا پشت بە هێز و توانای خۆی ببەستێت. هەروەها پشتگیریی بنەمای “کڕینی بەرهەمی ئەورووپایی”ی کرد و گوت ئەمە دەبێتە هۆی سەربەخۆیی زیاتر و دڵنیایی لە پاراستنی کار لە ئەڵمان و ئەورووپا.

