نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات وڵاتی فه‌ره‌نسا باش له رۆڵی سه‌رۆك بارزانی گه‌یشتووه كه بوه‌ته‌وه هۆی پرۆسه‌ی ئاشتی له ناوچه‌كه بۆیه گرنگی زۆر به‌هه‌رمی كوردستان ده‌ده‌ن.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری بۆ زاگرۆس گوتی: “سه‌ردانی جان نۆوێڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و ئه‌و شانده‌ی هاتنه كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه چه‌نده فه‌ره‌نسا گرنگی به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، و ئه‌وان ڕاوبۆچونی سه‌رۆك بارزانیان وه‌رگرت له‌سه‌ر گۆرانكاری ناوچه‌كه و توركیا و عێراق و سوریا.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: سه‌رۆك بارزانی مه‌رجه‌عی كورده، به‌بێ ئه‌و هیچ پرسێكی كورد له ناوچه‌كه بریاری له‌سه‌ر نادرێت، و فه‌ره‌نساش گرنگی به كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌دات ده‌یه‌وێت سه‌رۆك بارزانی رۆڵی خۆی ببینێت له چه‌سپاندنی ئاشتی به‌تایبه‌ت ئه‌و رۆڵ بینینه‌ی هه‌یبووه له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و سوریا و ئێرانیش و به‌بێ سه‌رۆك له‌م ناوچه‌یه هیچ شتێك ناكرێت.
ده‌شڵێت: ئه‌م گرنگی پێدانه‌وای كردووه‌كاتی خۆشی له ساڵی 2023 سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد .

