نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69.03$ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 23 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش (WTI) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی کە بە $64.16 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 23 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

