zagros news agency

گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی تاران و واشنتن و هەڕەشەکانی ترەمپ

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن بەڕێوە بچێت. ئەو بەرپرسە ئاشکرای کردووە، ئەگەری هەیە لەم گەڕەدا لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تاران و واشنتن لە دوو گەڕی ڕابردوودا سەبارەت بە چۆنیەتیی لابردنی سزاکانی سەر ئێران لە بەرانبەر سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بۆچوونی جیاوازیان هەبووە. بەرپرسە ئێرانییەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، لە هەر ڕێککەوتنێکدا دەبێت دان بە مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێراندا بنرێت. پێشتر گەڕی یەکەمی دانوستانەکان لە ٦ی ئەم مانگە لە مەسقەتی پایتەختی عومان و گەڕی دووەمیش لە ١٧ی مانگ لە جنێڤی سویسرا بەڕێوە چووبوو.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ١٩ی ئەم مانگەدا مۆڵەتی ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژی دایە ئێران بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی هێرشی سەربازیی کردووە. هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕەشنووسی ڕێککەوتنێک ئامادە دەکەن و دوای پەسندکردنی لەلایەن بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەیانەوە، دەخرێتە بەردەم ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پشتیوان سادق: كاندیدەكان دەبێ ڕەچاوی هەستی خەڵك بكەن، ئارامیی كوردستان و هەولێر لە هەموو شتێك گرنگترە

یاسین

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات

یاسین

ئیسرائیل زاوای حەسەن نەسروڵلای کوشت

سەڵاح