zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/28، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتیی کەنەدی – کوردی لە پەرلەمانی کەنەدا کرد کە لە بەڕێزان ئەحمەد حوسێن، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و زیاد ئەبولتەیف ئەندامی پەرلەمان، پێکهاتبوو.

لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کەنەدا تاوتوێ کران و جەخت له‌ ڕۆڵی گرنگی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ که‌نه‌دا کرایەوە.

لای خۆیانەوە، شاندی میوان ستایشی دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و گرنگیی پاراستنی سەقامگیرییان لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها پشتگیریی که‌نه‌دایان بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە.

دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەحموود محەممەد : لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین

یاسین

لێژنەی باڵای نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی مەترسی بایۆلۆجی کۆبوونەوە

دڵشاد

پارێزگای هەولێر ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکات

یاسین