ئەمشەو لەگەڕی 26 لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی خێتافی دەکات و یاریەکەش کاتژمێر 11:00ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم یاریەدا ڕیاڵ مەدرید کۆمەڵێک ئەستێرەی لەیاریگا دادەبڕێن و لەبەرامبەردا دوو ئەستێرەی دەگەڕێنەوە یاریگا و لەم یاریە بانگهێشت کراون.
بۆ ئەم یاریە دین هاوسن و ڕۆدریگۆ بەفەرمی ناویان لە لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانە،کە هاوسن ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکانەوە لەیاریگا دوورە
کیلیان مباپێش لەم یاریەدا دوورخراوەتەوە بەهۆی پێکانی ئەژنۆی.
“سەرکار ڕێبوار”

