zagros news agency

لە ئەنجامی تێکشاندنی کەشتییەکی ئێرانی ١٠١ کەس بێسەروشوێنن

 

وەزارەتی بەرگریی سریلانکا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ژێردەریاییی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییەکی جەنگیی ئێران لە کەناراوەکانی سریلانکا لە زەریای هیندی، لانیکەم ١٠١ کەس بێسەروشوێن بوون. تا ئێستا ٣٢ کەس ڕزگار کراون و چەند تەرمێکیش لە ئاوەکە دەرهێنراون.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: “ئەمریکا لە دووریی دوو هەزار کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئێرانەوە تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوە.”

عێراقچی ئاماژەی بەوەش کردووە کە کەشتییەکە میوانی هێزی دەریاییی هیندستان بووە و بەبێ ئاگادارکردنەوە کراوەتە ئامانج؛ هەروەها هۆشداریی داوە کە ئەمریکا لەم کارەی پەشیمان دەبێتەوە. جێی ئاماژەیە کەشتیی “دەنا” یەکێکە لە نوێترین کەشتییە جەنگییەکانی ئێران و بەپێی گوتەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، دوێنێ لەلایەن ژێردەریایییەکی وڵاتەکەیەوە پێکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوەیەک: جووڵەی چڕی فڕۆکە بەریتانییەکان لە ئاسمانی عێراق زیاد بووە

سەڵاح

وەزیری تەندروستی پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی موسڵ دەکات

یاسین

رێگایەکی سەرەکی داخرا

یاسین