zagros news agency

ئیسرائیل شەش فڕۆکەخانەی سەربازیی ئێران دەکاتە ئامانج

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانیان زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر شەش فڕۆکەخانەی سەربازیی سەرەکی لە ناوخۆی ئێران و چەندین ئامانجی ستراتیژییان پێکاوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، لەم هێرشە ئاسمانییانەدا زیان بە چەندین کەرەستەی سەربازیی ئێرانی گەیشتووە، لە نێویاندا فڕۆکەکانی سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ژمارەیەک هێلیکۆپتەری جەنگی. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەکان، سیستەمەکانی ڕادار و بەرگریی ئاسمانیی ئێران کراونەتە ئامانج، کە بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا جێگیر کرابوون.

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە، لایەنی ئیسرائیلی دەڵێت ئەو فڕۆکەخانانەی کراونەتە ئامانج، پێشتر لەلایەن ئێرانەوە بەکارهێنراون بۆ گواستنەوەی چەک و هاوکاریی دارایی بۆ ئەو گروپە چەکدارانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نزیکن لە تارانەوە، لەوانەش حیزبوڵڵای لوبنانی، بزووتنەوەی حەماس و حووسییەکانی یەمەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوانگەی سووری: گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئەمەریکا لە سووریا

یاسین

گەورەترین کۆمەڵگەی پەروەردەیی لە هەولێر دروست دەکرێت

سەڵاح

تۆماس مۆلەر بە کارێک هەمووان شۆک دەکات

یاسین