zagros news agency

رافاێل لۆزان: قەتەڕ سەلامەت نیە بۆ فینالیسیما

 

لە نوێترین پێشهاتدا سەبارەت بە چارەنووسی یاریی فینالیسیما لە نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین رافایل لۆزانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەکرد کە قەتەر جێگایەکی باشنیە لە ئێستادا بۆ یارییکردن.

وتیشتی سەلامەتی یاریزانەکانمان لەهەمووشتێک گرنگترەوە و هەرگیز کارێک ناکەین گیانیان لە مەترسیدا بێت
لۆزان جەختی لەوەشکردەوە کە زۆرینەی یاریزانەکانی هەردوو هەڵبژاردە لە کیشوەری ئەوروپا یاریی دەکەن هەربۆیە باشترین جێگا بۆ ئەنجامدانی فینالیسیما ئەوروپایە.

لە کۆتاییدا رافایل لۆزان ئەوەی ئاشکراکرد کە لە نزیکترین کاتدا بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بڕیاریی کۆتایی لەسەر شوێنی بەڕێوەچوونی یاریی فینالیسیما دەدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو جەنگی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچیت لەنێوان ناپۆلی باشوور و یۆڤانتۆسی باکوور

یاسین

هۆکاری هەڵبژاردنی بارسێلۆنا و نەچوونی ڕۆدری بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت

sarkar

ئارسناڵ توانی سەرکەوێ بەسەر لیستەر ستیدا

یاسین