وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكی ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌ست به دابه‌شكردنی غازی مالان ده‌كرێت و 30 رۆژ جارێك دوو بتڵ ده‌درێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یه:
بە مەبەستی کۆنترۆکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان، وەکوو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەمڕۆ 11ی ئاداری 2026 لە ڕێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بە کارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکات. پرۆسەکە 30 ڕۆژ جارێك هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە ڕێگای ئەم سیستەمە و بە کارتی ئه‌لیكترۆنی 2 بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی 8,500 دینار لە ڕێگای بریکارەکانی غازفرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت.
هەر ئەمڕۆش لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر بوتڵی غازی ماڵان بەنرخی فەرمی 8٫500 هەشت هەزارو پێنج سەد دینار دەفرۆشرێتە هاووڵاتیان.
لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە سیستەم و ڕێگای گونجاو دەگیرێتەبەر.

