مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران بڵاوكرده‌وه، رایگه‌یاند، ڕۆڵی دیاری كرێكارانی كوردستان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی ئابووریی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی دیاری كرێكارانی كوردستان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی ئابووریی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو باشترکردنی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان دووپات دەکەینەوە.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوای ژیانێکی شایستە و باشتریان بۆ دەخوازم.