zagros news agency

سیداد بارزانی: عەشیرەتی هەرکی قوربانیی زۆریان بۆ بەرگریکردن لە کوردستان داوە

 

چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، دەیان ئەندام و کادری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە عەشیرەتی هەرکی، لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد.

 

سیداد بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازیی لەو کادر و ئەندامانەی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوە دا، بڕیارەکەیان بۆ کارکردن لەژێر “چەتری رێبازی بارزانی” هەنگاوێکی دروستە.

 

سیداد بارزانی بەو ئەندامە نوێیانەی پارتی گوت: “خەباتی رابردووتان لە پێناو خاک و نیشتمانی کوردستان بووە و ئێمە ڕێزی دەگرین. ئامانجی سەرەکیی هەمووان خزمەتکردنی کوردستانە و حیزب تەنیا ئامرازێکە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

 

سیداد بارزانی ئاماژەی بە قوربانیدانی عەشیرەتی هەرکی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و شەڕەکانی دیکەی دژی دوژمنانی کوردستان دا و گوتی “لە یەک سەنگەردا بووین، ئەوەی بیری پارتی بووبێت یان یەکێتی، لە یەک سەنگەردا شەهید بووە. گرنگ شەهیدی کوردستانە، شەهیدی پاراستنی خاک و نیشتمانە. بیر و باوەڕیش ئازادە، هەرکەسێک لە هەر شوێنێک بێت، بەڵام بە شانازییەوە دەڵێین کە ئەو رێبازەی ئێمە هەڵیبژاردووە، رێبازێکی راست و دروستە بۆ خزمەتی کوردستان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لەگەڵ داخستنی بازاڕەکان نرخی نەوت لەسەر هێڵی دابەزین مایەوە

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. یاری لوتکەی ئەمشەو لە سوودی لیڤەرپوول دژی چێڵسی یەکلاکرایەوە

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە؛ پرسی نەوت، داهاتی ناوخۆ و سیستەمی ئەسیکۆدا تاوتوێ دەکرێن

دڵشاد