zagros news agency

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

 

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بۆرسەی جیهانی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوایین مامەڵەکانی ڕۆژی دووشەممەدا لە ئاستێکی بەرزتردا بوو.

​لەسەر ئاستی جیهان، لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ (کە هاوتای 31.1 گرامە) بە 4 هەزار و 205 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوکات لە بازاڕی دراوەکانیشدا، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 154 هەزار و 250 دیناری عێراقی خەمڵێنراوە.

​ئەم گۆڕانکارییانە ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی هەبوو لەسەر نرخی مسقاڵێک زێڕ (کە یەکسانە بە 5 گرام) لە بازاڕەکانی ناوخۆدا و نرخەکان بەم شێوەیەی خوارەوە جێگیر بوون:
​نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 دابەزی بۆ 1 ملیۆن و 47 هەزار دینار، لە کاتێکدا ڕۆژی دووشەممە بە 1 ملیۆن و 82 هەزار دینار بوو. هەروەها زێڕی عەیار 22 نرخەکەی گەیشتە 960 هەزار دینار دوای ئەوەی پێشتر بە 992 هەزار دینار فرۆشرابوو.

​هاوکات، زێڕی عەیار 21 کە زۆرترین خواستی لەسەرە، پاشەکشەی کرد بۆ 917 هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک، لە کاتێکدا لە دوایین مامەڵەکاندا بە 948 هەزار دینار بوو. لە کۆتاییدا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 787 هەزار دینار جێگیربوو، کە بەراورد بە ڕۆژی دووشەممە 26 هەزار دینار دابەزیوە کاتێک بە 813 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

پرۆگرامه‌كانی خوێندن گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى دادوه‌ر ئيبراهيم خۆشناو ده‌كات

سەڵاح