zagros news agency

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن هۆشدارییەکی بەپەلەی ئەمنی بڵاوکردەوە

 

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئوردن، هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی خۆی کرد لە بوونی مەترسی لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا و داوای لێکردن دەستبەجێ ڕێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر.

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە: “ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەبوونی موشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) یان کڵاوەی تەقەمەنی دەکەن لە ناو کایەی ئاسمانیی ئوردندا.”

لە تەک ئەم هۆشدارییەدا، داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کراوە کە لە شوێنەکانی خۆیاندا بمێننەوە، بەدوای پەناگەیەکی ئارامدا بگەڕێن، سەر و جەستەیان لە شتە فڕێدراوەکان بپارێزن، و بەردەوام بن لە چاودێریکردنی ڕاگەیەندراو و ڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی. باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنی دۆخەکە دەکات و لە کاتی پێویستدا زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە.

ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست گرژییەکی توندی سەربازی و ئاڵوگۆڕی هێرش و لێدان لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا دەناڵێنێت. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە هێزەکانیان توانیویانە زۆربەی ئەو موشەک و درۆنانەی لەلایەن ئێرانەوە هاوێژرابوون، تێکبشکێنن.

هاوکات، لایەنی فەرمی ئوردن ڕایگەیاند کە هێزە بەرگرییەکانی وڵاتەکە توانیویانە ٥ موشەکی ئێرانی لەسەر ئاسمانی ناوچەی “ئەزرەق” لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بخەنەخوارەوە، ئەوەش وەک هه‌نگاوێک بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و سەروەریی خاکەکەی.

لەلایەکی دیکەوە، دەسەڵاتدارانی ئوردن داوایان لە هاووڵاتیانی مەدەنی کردووە لە کاتی دەرچوونی ئەم جۆرە هۆشدارییانەدا، هێمنی خۆیان بپارێزن، لە پەنجەرە و باڵکۆنەکان دوور بکەونەوە بۆ بەدووربوون لە مەترسی شەرپێڵ و شازە تەقەمەنییەکان، و تەنها پشت بە سەرچاوە و کەناڵە فەرمییەکانی دەوڵەت ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر

یاسین

ترەمپ بەنیازە پلۆتۆنیۆم وەک سووتەمەنی بۆ کوورە ئەتۆمییەکان بەکاربهێنێتەوە

سەڵاح

بۆ یه‌كه‌مجار ئۆکرانیا به‌شداری لە مەشقێکی سه‌ربازی ناتۆدا كرد

سەڵاح