zagros news agency

ئافرەتێک بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی “تێسلا”وە گیانی لەدەستدا

لە ڕووداوێکدا لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا، ئافرەتێکی تەمەن 76 ساڵ لەناو ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری “تێسلا مۆدێل 3” کە لەسەر سیستمی “شۆفێریی خۆکار” (Autopilot) بووە، کێشای بە خانووەکەیدا.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەی “هاریس”، ڕووداوەکە لە شاری “کەیتی” ڕوویداوە. شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە ناوی (مایکڵ باتڵەر)ـە، لە کاتی بەکارهێنانی سیستمی شۆفێریی خۆکاردا کۆنترۆڵی لەدەستداوە.
پۆلیس ڕایگەیاندووە کە باتڵەر نەیتوانیوە ئۆتۆمبێلەکە لەسەر هێڵی خۆی ڕاگرێت، بەو هۆیەوە بە خێراییەکی زۆرەوە دیواری ماڵەکەی بڕیوە و چووەتە ناو ماڵەکەوە و بە توندی کێشاویەتی بە ئافرەتێکدا بە ناوی “مارتسا ئەڤێلا” کە لەو کاتەدا لە ژووری پێشەوەی خانوەکەدا وەستابوو. هەرچەندە دوای رووداوەکە بە هەلیکۆپتەری فریاکەوتن گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
لێکۆڵەرانی پۆلیس ئاماژەیان بەوە کردووە کە شۆفێرەکە هیچ نیشانەیەکی بەکارهێنانی کحول یان ماددەی هۆشبەری پێوە دیار نەبووە.
لە ساڵی 2024 تێسلا ناچاربوو لە ڕێگەی ڕێککەوتنی دادگاییەوە قەرەبووی دۆسیەی گیانلەدەستدانی پیاوێک لە کالیفۆرنیا بکاتەوە، کە تێیدا سیستمەکەی تێسلا بە بەرپرسیار دا نرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ٧٧ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیییدا، ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل ١٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

یاسین

زێلێنسکی مەرجدار لەگەڵ رووسیا گفتوگۆ دەکات

سەڵاح

پاڕکێکی گەورە لەهەولێر دروست دەکرێت

یاسین