zagros news agency

د. زانا مەلا خالید بۆ زاگرۆس: لەیادی نەکەن پارتیبوون و خزمەتی خەڵک دووانەیەکی لێکدانەبڕاون

بەرپرسی لقی 2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئامانجی روونه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه‌ ئه‌م په‌یامه‌ باشترین بنه‌مایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌ به‌ پارتی بكه‌ن.

د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی 2 بۆ زاگرۆس گوتی: “پیرۆزبایی لەو هەڤاڵانە دەکەین كه‌ تازه‌ دێنه‌ ناو پارتی دیموكراتی كوردستان  و پەیاممان ئەوەیە ڕاسپاردەکانی جەنابی سەرۆک کە هەردەم جەخت لەوە دەکاتەوە (پارتی ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان) بکەنە کارنامەی ژیانی ڕێکخراوەیی و سیاسی خۆیان، هاوکات لەیادی نەکەن پارتیبوون و خزمەتی خەڵک دووانەیەکی لێکدانەبڕاون و خزمه‌تی رابردووی پارتی و په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و ئارامی له‌ كوردستان باشترین هه‌نگاون له‌به‌رده‌م داهاتووی ئه‌م حزبه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پارتی دیموکراتی کوردستان هەردەم پشتئەستوورە بەو جەماوەرە دڵسۆزەی، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن ده‌بینین پارتی چه‌ند ده‌نگی زیاتر بووه‌ ئه‌م رێبازه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پیران لەسەر کۆتاییهێنان بە پەکخستنی حکوومەت گەیشتە ڕێککەوتن

سەڵاح

فایەق زێدان: سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا گرینگ و مێژووییە

یاسین

بەرپرسێکی باڵا لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تۆمەتی “سیخوڕی” دەستگیرکرا

یاسین