zagros news agency

سوپاسالاری پێشمەرگە وادەی کۆتاییهاتنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئاشکرا کرد

پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەچێتە قۆناغی کۆتاییەوە. سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق ڕوکن عیسا عوزێری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 19-5-2026 سازکرا، گەشبینی خۆی نیشان دا کە تا مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ تەواوی هێزەکان لە ژێر چەتری وەزارەتدا یەکبخرێنەوە.
بەپێی گوتەکانی سوپاسالار، تا ئێستا کارەکانی پێکهێنانی 8 فیرقە و فەرماندەی دەڤەری یەک بە تەواوی کۆتایی هاتووە. لە ئێستاشدا وەزارەت چاوەڕوانی لیستی ناوەکانی فیرقەی 10 و فەرماندەی دەڤەری دووە بۆ ئەوەی کۆتایی بە لایەنی کارگێڕیی پرۆسەکە بهێنرێت.
عیسا عوزێری ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی یاداشتی لێکگەیشتندایە و گوتی”ئامانجی سەرەکی ئەوەیە تا 25ـی ئەیلوولی 2026 یەک هێزی نیشتمانیی یەکگرتوو لەژێر چەتری حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا پێکبهێنرێت.”
جەختیشی کردەوە کە کارەکان بەپێی پلانێکی جیدی بەڕێوەدەچن و دڵنیایی دا کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بە فەرمی بەکۆتا دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگری والی كه‌ركوك و شه‌ش له‌ پاسه‌وانه‌كانی لە كەركووك كوژران

سەڵاح

کۆمیسیۆن: دەنگی عێراقییەکانی دەرەوە لە پارێزگاکانی خۆیان ئەژمار دەکرێت

سەڵاح

430ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت

یاسین