zagros news agency

بەپێی بەدواداچونی زاگرۆس: قەیرانی دۆلار بازاڕی ئۆتۆمبێلی هەرێمی کوردستانی پەکخست؛ 90%ـی جووڵەی بازرگانی وەستاوە

 

بەرزبوونەوەی لەناکاوی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، کەرتی بازرگانیی ئۆتۆمبێلی لە هەرێمی کوردستان تووشی سستی و قەیرانێکی بێوێنە کردووە، بە جۆرێک کە زۆرینەی پێشانگاکان ئێستا چۆڵن و جووڵەی بازرگانی تیایاندا بە ڕێژەی 90% پەکیکەوتووە.
ئەم قەیرانە دوای ئەوە هات کە لە ماوەی تەنها یەک حەفتەدا، بەهای هەر 100 دۆلارێک زیاتر لە 20 هەزار دینار بەرز بووەوە. خاوەن پێشانگاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی هاوردەکردن لە لایەک و دابەزینی بەرچاوی توانای کڕینی هاووڵاتییان لە لایەکی ترەوە، لە فرۆشتنی هەر ئۆتۆمبێلێکدا نێوان 10 بۆ 15 وەرەقە (1000 بۆ 1500 دۆلار) زەرەر دەکەن.
بەپێی بەدواداچوونەکانی زاگرۆس لە پێشەنگاکانی ئۆتۆمبێل لەکوردستان، ئەگەر ئەم دۆخە نەخوازراوە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، خاوەن پێشانگاکان مانگانە زیاتر لە 30 وەرەقە زیانی دارایی پێ دەگات. ئەمەش نیگەرانیی قووڵی لێکەوتووەتەوە و بەشێک لە خاوەنکاران ناچار کردووە بیر لە داخستنی هەمیشەیی شوێنەکانی کارکردنیان بکەنەوە، کە ئەمەش مەترسییەکی جددی لەسەر داهاتووی ئەم کەرەتە ئابوورییە دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەپەلە ..له‌كۆیه‌ ماڵی ئاراس شێخ جه‌نگی تاڵان كرا

سەڵاح

یونیسێف: تاوەکو ئێستا 15 هەزار منداڵ لەکەرتی غەززە بەدەستی ئیسرائیل کوژراون

سەڵاح

پارتی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

یاسین