وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، سەرەڕای سنوورداربوونی بەشێک لە پشک و شایستەکانی عێراق، بە ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، بودجەی پێویست بۆ کڕینی دەرمان بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان دابینکراوە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،بۆ زاگرۆس گوتی: “بە رەزامەندیی سەرۆکوەزیران بەردەوام دەبن لە دابینکردنی دەرمان بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان. بەشێک لە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان کە مافی هاووڵاتییانە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە دابین دەکرێت، بەڵام بەشی سەرەکیی ئەو پێداویستییانە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت.
سامان بهرزنجی ئهوهشی خستهروو: ئەو دەرمانانەی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە لە چوارچێوەی بودجەی حاکیمە دێت، سنووردارە و بەشی تەواوی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان ناکات. بۆ یه بە رەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بودجەی پێویست بۆ کڕینی دەرمان بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و دەڤەرەکان دابینکراوە و ئەو بۆشاییەی پڕکردووەتەوە.

